جیهان

ناسنامەی هێرشبەرەكەی سەر بارەگای یوتیوب ئاشكرا بوو

ناسنامەی ئەو كەسە ئاشكراكرا كە رۆژی سێشەممە هێرشیكردە سەر نوسینگەی سەرەكی یوتیوب لە شاری سان برونۆی ویلایەتی كالیفۆرنیا كە لە ئەنجامدا هێرشبەرەكە خۆی كوشت، پاش ئەوەی 3 كەسی بریندار كرد.

میدیاكانی كالیفۆرنیا بڵاویانكردەوە: هێرشبەرەكە كچێكی بە ڕەچەڵك ئێرانی بووە بە ناوی "نەسیم نەجەفی ئەقدەم" كەتەمەنی 39 ساڵ بووەو دانیشتووی شاری سان دیاگۆی كالیفۆرنیا بووە.

ناسنامەی ئەو كەسە ئاشكراكرا كە رۆژی سێشەممە هێرشیكردە سەر نوسینگەی سەرەكی یوتیوب لە شاری سان برونۆی ویلایەتی كالیفۆرنیا كە لە ئەنجامدا هێرشبەرەكە خۆی كوشت، پاش ئەوەی 3 كەسی بریندار كرد.

بەپـێی میدیاكانی كالیفۆرنیا، هێرشبەرەكە كچێكی بە ڕەچەڵك ئێرانی بووە بە ناوی "نەسیم نەجەفیئەقدەم" تەمەن 39 ساڵ و دانیشتووی شاری سان دیاگۆی كالیفۆرنیا بووە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی دەنگی ئەمریكا، هێرشبەرەكە پـێیوابووە یوتیوب ناحەقی بەرامبەر كردووە و چاودێری ڤیدیۆكانی كردووە كە سەبارەت بە خۆراكی ڕوەكی و چەند بابەتێكی دیكە بوون.

هێرشەكە بووە جێی ڕەخنەی زۆرێك لە هەوادارانی یوتیوب كە بەشێكیان نامەی هاوسۆزی خۆیان بۆ كۆمپانیای یوتیوب ناردووە.

سەندەر پـیچای، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری گوگڵ لای خۆیەوە سوپاسی ئەو خەڵكەی كردو لەسەر تویتەرەكەی نووسیویەتی" هیچ وشەیەك نیـیە گوزارشت لەو ڕووداوەی ئەمڕۆ بكات."

لە ئێستادا بەشێك لە ڤیدیۆكانی نەسیم نەجەفی لەسەر تۆڕەكانی پەیوەندی كۆمەڵایەتی بڵاوبوونەتەوە و لە یەكێكیاندا دەڵێت لە دایكبووی شاری ورمێـیەو هاوسەرگری نەكردووەو هیچ نەخۆشیەكی جەستەیی و دەرونی نەبووەو ماوەیەك لە توركیا ژیاوە و لەوێ دەسـتیكردووە بە كاری ڤیدیۆیی، پاشان دەڵێت: لە جیهاندا ئازادی ڕادەربڕین نیـیە ئەگەر ئەو ڕاستیانە بڵێیت كە سیستمەكە لەگەڵیدا نەبێت.

دواتر ڕەخنە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دەگرێت و دەڵێت هیچ بوارێكی یەكسان نیـیە بۆ پـێشكەوتن لەسەر یوتیوب یان هەر شوێنێكی دیكە كە بتوانیت ڤیدیۆكانتی لێ‌بڵاوبكەیتەوە.

یوتیوب لە سەرەتای ئەمساڵەوە بڕیاریدا تەنیا پارە بدات بەوانەی ڤیدیۆكانیان لە ماوەی 12 مانگدا بەلایەنی كەم 4 هەزار كاتژمێر بینەریان دەبێت یان یەك هەزار كەس داوای بینینی ڤیدیۆكانیان كردبێت كە لە سیستمی یوتیوب بە subscriber ناودێر دەكرێن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە89