گرژی‌و ئاڵۆزی له سنوری نێوان فه‌ڵه‌ستین‌و ئیسرائیل به‌رده‌وامه
غه‌زه؛ فه‌له‌ستینیه‌كان به تایه سوتان رووبه‌ڕووی سوپای ئیسرائیل بو‌ونه‌وه
له هه‌ینی تایه سوتاندندا دوو فه‌له‌ستینی كوژران‌و 150ی دیكه برینداربوون
فه‌له‌ستین؛ له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا 24 خۆپیشانده‌ری فه‌له‌ستینی كوژراون
گرژی‌و ئاڵۆزییه‌كان له سنوری نێوان هه‌ردوو وڵاتی فه‌ڵه‌ستین‌و ئیسرائیل به‌رده‌وامه‌و، به‌یانی ئه‌مڕۆش خۆپیشانده‌رانی كه‌رتی غه‌ززه، ده‌ستیان به كردنه‌وه‌ی ئاگر له‌و سنوره كرد.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، خۆپیشانده‌ران له سنوری وڵاته‌كه‌یان له كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستیان به سوتاندنی تایه‌و ئاگردنه‌وه كرد.
له رێگه‌ی سوتاندنی تایه‌و دورستكردنی دوكه‌ڵ، خۆپیشانده‌ران هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م سوپای ئیسرائیل‌دا دروست بكه‌ن‌و ئه‌م هه‌ینیه‌شیان ناو ناوه هه‌ینی تایه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كردۆته‌وه، هێزه‌كانی سوپای ئیسرائیل جه‌خت له پارێزگاری له سنووری وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه.
به‌هۆی سوتاندنی سه‌دان تایه، ئاسمانی ناوچه‌كه پڕبووه له دوكه‌ڵ‌و به ته‌قه‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیلیش دوو فه‌له‌ستینی كوژران، به‌رپرسانی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین رایانگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 150 كه‌س برینداربوون، به‌ڵام جۆری برینه‌كانیان دیاری نه‌كردو‌وه. له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌شدا 24 فه‌له‌ستینی كوژراون.
هه‌فته‌ی رابردوو، له رۆژی جیهانی زه‌ویدا، دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه له سنوری نێوان كه‌رتی غه‌ززه‌و ئیسرائیل‌دا خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا، له ئه‌نجامی شه‌ڕو پێكدادانی نێوان خۆپیشانده‌رانی غه‌ززه‌و هێزه‌كانی ئیسرائیل‌دا چه‌ند خۆپیشانده‌رێك كوژران.
خوێندراوەتەوە171