ئه‌مینداری گشتی ناتۆ: هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له سوریا ده‌مێنێـته‌وه
یانز ستۆڵتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی ناتۆ، رایده‌گه‌یه‌نێت: هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له سوریا ده‌مێنێـته‌وه تا ئه‌وكاته‌ی به‌یه‌كجاری داعش له‌ناو ده‌چێت.
له وته‌یه‌كیدا له به‌رده‌م خوێندكارانی زانكۆی داڵاس له ئه‌مریكا، یانز ستۆلنبێرگ وتی، "هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌پێی پێویستی بارودۆخه‌كه له سوریا ده‌مێنێـته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه‌كانی سه‌ربه هاوپه‌یمانی ناتۆ له سوریا نین، به‌لاَم به‌شێكن له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش.
سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ستۆلنبێرگ ئاشكرایكرد ئه‌و مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌ندی به ئه‌مریكاوه هه‌یه، به‌لاَم ئه‌جێندای ئێستای هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌یه له سوریا بمێنینه‌وه.
خوێندراوەتەوە233