كۆریای باشور؛ دادگا سزای 24 ساڵی به‌سه‌ر سه‌رۆكی پێشوودا سه‌پاند
كۆریای باشور؛ سه‌رۆكی پێشوو ده‌بێت 16 ملیۆن‌و 800 هه‌زار دۆلار وه‌ك سزا بداته حكومه‌ت
به تاوانی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات‌و تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵی، دادگای كۆریای باشور سزای 24 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ینی، دادگای كۆریای باشور به تاوانی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات‌و تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵی‌و وه‌رگرتنی به‌رتیل سزای 24 ساڵ زیندانیكردن‌و سزای دارایی 16 ملیۆن‌و 800 هه‌زار دۆلاری به‌سه‌ر پاك گوین های، سه‌رۆكی پێشووی كۆریای باشوردا سه‌پاند، له پرۆسه‌ی دادگایكردنه‌كه‌دا 16 تۆمه‌ت رووبه‌ڕووی سه‌رۆكی پێشوو كرانه‌وه.
مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2016 دوای بڵاوبو‌ونه‌وه‌ی ده‌نگۆی هاوكاریكردنی دارایی حكومه‌ت بۆ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا، له ناویشیاندا سامسۆنگ له رێگه‌ی هاورێیه‌كی سه‌رۆك به‌ناوی چووی سون سیل، ناڕه‌زایی گه‌وره سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه مانگی ئازاری ساڵی رابردوو له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
خوێندراوەتەوە77