ئه‌ڵمانیا؛ سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ئازاد كرا
دادگایه‌كی ئه‌ڵمانیا، بڕیاریدا به ئازاد كردنی كارلۆس بۆگدیمۆنتی سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، به‌و مه‌رجه‌ی له‌ژێر چاودێریی ده‌زگای دادوه‌ریدا بمێنێته‌وه.
دادگای هه‌رێمی شلێزڤێگ هۆلشتاین، له باكوری ئه‌ڵمانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "یاسایه‌كی تایبه‌ت به راده‌ستكردنی كارلۆس بۆگدیمۆنت به حكومه‌تی ئیسپانیا نیه، چونكه تێوه نه‌گلاوه له‌كاری توندوتیژی له كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیادا، بۆیه به‌پێی یاسای ئه‌ڵمانیا سزا نادرێت.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگا ی ئه‌ڵمانیا، بۆگدیمۆنت به‌كه‌فاله‌تی 75 هه‌زار یۆرۆ ئازاد ده‌كرێـت، به‌ڵام له‌ژێر چاودێری دادگادا ده‌مێنێتـه‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژی 25 ئازاری رابردوو، كارلۆس بۆگدیمۆنت، له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی ئیسپانیا له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌ڵمانیاوه ده‌ستگیركرا.
خوێندراوەتەوە221