روسیا: به‌ریتانیا له پرسی سكریپال یاری به ئاگر ده‌كات
روسیا: به‌ریتانیا له‌پرسی ژه‌هر خواردكردنی سكریپال چیرۆكی ناڕاست دروست ده‌كات
نوێنه‌ری روسیا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌ریتانیا له پرسی ژه‌هرخواردكردنی سكریپال یاری به ئاگر ده‌كات.
ڤاسیلی نیپینزیا له‌میانی وتارێكدا، له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پێشكه‌شی كرد رایگه‌یاند: به‌ریتانیه‌كانیان ئاگاداركردۆته‌وه، له پرسی ژه‌هرخواردكردنی سێرگی سكریپال یاری به ئاگر ده‌كه‌ن‌و په‌شیمانیش ده‌بنه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا نوێنه‌ری به‌ریتانیا رایگه‌یاند: په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاراسته‌ی روسیا ده‌كه‌ن، چونكه تۆمارێكی له تیرۆر هه‌یه له ژێر چاودێری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا.
لای خۆیه‌وه كیلی كاری، جێگری نێرده‌ی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتو‌وه‌كان جارێكی تر پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌ریتانیا دووپاتكرده‌وه‌و وتی، "روسیا ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ مه‌به‌سته سیاسیه‌كانی به‌كارده‌هێنێت".
رۆژی 4ی ئازاری رابردوو سێرگی سكریپال سیخوری به‌ریتانی به ره‌گه‌ز روسی‌و كچه‌كه‌ی له شه‌قامێكی به‌ریتانیا دۆزرانه‌وه، دوای گه‌یاندنیان به نه‌خۆشخانه ده‌ركه‌وت ژه‌هر خوارد كراون.
خوێندراوەتەوە936