ئه‌مریكا: گۆڕانكاری به‌سه‌ر ئه‌ركه سه‌ربازیه‌كانماندا له سوریا نه‌هاتووه
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر سیاسه‌تی سوپای ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی شه‌ڕی داعشه‌وه له سوریا نه‌هاتووه".
ژه‌نڕاڵ كێنیس مكینزی، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌ش له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا پێنتاگۆن رایگه‌یاند: هه‌میشه پێمان وابووه دوای كۆتایی هاتنی ر‌و‌وبه‌ڕو‌وبو‌ونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ داعش له سوریا، گۆڕانكاری به‌سه‌ر بوونی هێزه‌كانمان دێت، به‌ڵام له ئێستادا هیچ گۆڕانكارییه‌كی كرداری نیه.
لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێنتاگۆن له‌كاتێكدایه، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ی شه‌ش مانگی دیاریكرد‌ووه بۆ كۆتایی هێنان به ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانیان له سوریا.
خوێندراوەتەوە199