جیهان

ئێران داوا له‌توركیا ده‌كات نیگه‌رانیه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ دیمه‌شق چاره‌سه‌ر بكات

ئێران: ده‌بێت ئه‌و هێزانه‌ی‌ مۆڵه‌تیان له‌ دیمه‌شق وه‌رنه‌گرتو‌وه‌ له‌سوریا بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ 

ئێران داوا له‌توركیا ده‌كات نیگه‌رانیه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ دیمه‌شق چاره‌سه‌ر بكات، وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئێرانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ ئه‌و هێزانه‌ی‌ ره‌زامه‌ندییان له‌ دیمه‌شق وه‌رنه‌گرتو‌وه‌، له‌و وڵاته‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌. 

له‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ ته‌له‌فزیۆنیدا ئه‌میر حاته‌می‌، وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئێران رایگه‌یاند، هیچ متمانه‌یه‌كیان به‌لێدوان‌و قسه‌كانی‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا نیه‌ له‌ باره‌ی‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ سوریاو ئه‌و قسانه‌ی‌ تره‌مپی‌ به‌ پیلانێكی‌ نوێ وه‌سفكرد. 

وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئێران خۆشحاڵی‌ خۆی‌ پیشاندا له‌ هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی‌ سه‌ربازی‌ نێوان روسیاو ئێران‌و ته‌ئكیدی‌ كرده‌وه‌ ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ روو له‌په‌ره‌سه‌ندنه‌.
 
له‌ باره‌ی‌ لێدوانه‌كانی‌ جێشنینی‌ سعودیه‌ش به‌رامبه‌ر ئێران‌و ئه‌گه‌ری‌ جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌، وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئێران رایگه‌یاند: شازاده‌ محه‌مه‌د كه‌سێكی‌ كه‌م ئه‌زمونه‌و ئه‌و قسانه‌شی‌ دورخستنه‌وه‌ی‌ تێبینیه‌كانه‌ له‌سه‌ر دوژمنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی‌ كه‌ئیسرائیله‌.    


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە158