عێراق 500 ئێرانی ده‌ستگیر ده‌كات كه به فیزای ته‌زویر هاتبوونه عێراق
كۆمپانیاكانی گه‌شتیاری فیزای ته‌زویریان بۆ ئه‌و ئێرانیانه كردبوو
به‌رپرسێكی ئێرانی ئاشكرای ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌هۆی فیزای ته‌زویره‌وه 500 هاوڵاتی ئێرانیان له عێراق ده‌ستگیكردووه.
مورته‌زا ئاغایی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌جی ئێرانی، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند: هه‌ندێك كۆمپانیای گه‌شتوگوزار كه مۆڵه‌تیان نیه، توانیویانه هاتنی ئێرانیه‌كان له پشو‌وی سه‌ری ساڵی نوێیاندا كه ده‌كاته (21) ئازار بۆ شوێنه ئاینییه‌كانی عێراق بقۆزنه‌وه‌و ده‌یان فیزای ته‌زویریان بۆ بكه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، به‌و هۆیه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق توانیویانه 500 ئێرانی ده‌ستگیر بكه‌ن‌و دواتر دوای گفتوگۆكردنی ئێرانیه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی توانیویانه ده‌ستگیركراوه‌كان راده‌ستی ئێران بكه‌نه‌وه بۆ دادگایكردن.
هاوكات ئه‌وه‌شی وتووه، به‌شێكی زۆری ئه‌و ده‌ستگیركراوانه له خاڵه سنورییه‌كانی شه‌لامجه‌و مه‌هرانه‌وه له باشور‌و رۆژئاوای ئێرانه‌وه هاتونه‌ته عێراقه‌وه.
خوێندراوەتەوە278