جیهان

تایمز هۆشداریی‌ ده‌دات له‌ كشانه‌وه‌ی‌ خێرای‌ سوپای‌ ئه‌مریكا له‌ سوریا

تایمز: كشانه‌وه‌ی‌ خێرا له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ ركابه‌ره‌كانی ئه‌مریكادایه‌  
تایمز: مۆسكۆو ئه‌نكه‌ره‌و تاران كۆكن له‌سه‌ر په‌راوێزخستنی‌ ئه‌مریكا 


رۆژنامه‌ی‌ تایمزی‌ به‌ریتانی‌ هۆشداریی‌ ده‌دات له‌ خێرا كشانه‌وه‌ی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا له‌ سوریاو رایده‌گه‌یه‌نێت: بڕیارێكی‌ له‌و شێوه‌یه‌، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ ركابه‌ره‌كانی‌ ئه‌مریكادایه‌. 

رۆژنامه‌ی‌ تایمز له‌ ژماره‌ی‌ ئه‌مڕۆدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌، كشانه‌وه‌ی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا له‌ سوری، بوارێكی‌ باش ده‌دات به‌ توركیاو روسیاو ئێران تا سه‌ركه‌وتنیان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا رابگه‌یه‌نن، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ كاره‌ساتێكی‌ مرۆیی‌ ده‌خوڵقێنێ.   

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌كۆبو‌ونه‌وه‌ باڵاكه‌ی‌ دوێنێی‌ ئه‌نكه‌ره‌ له‌ نێوان روسیاو توركیاو ئێران ده‌دات‌و ده‌ڵێت: ئه‌و سێ وڵاته‌ كۆبو‌ونه‌وه‌ بۆ یه‌كخستنی‌ هه‌وڵه‌كانیان تا پارێزگاریی‌ له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ن.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌، تاران، مۆسكۆ و ئه‌نكه‌ره‌ ناكۆكیان هه‌یه‌، به‌ڵام له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان‌و په‌راوێزخستنی‌ ئه‌مریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوڕاست كۆكن. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە459