سوپای ئه‌مریكا له مه‌نبج پێگه‌ی سه‌ربازی نوێ دروست ده‌كات
به‌رپرسێكی كورد له رۆژئاوا هه‌واڵه‌كه پشتڕاست ده‌كاته‌وه
فه‌ره‌نساو ئه‌مریكا به‌رده‌وامی شه‌ڕی داعش‌و له‌ناو بردنیان دووپاتكرده‌وه
سوپای ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له دروستكردنی پێگه‌ی سه‌ربازی نوێ له مه‌نبج، فه‌ره‌نساش پابه‌ندبو‌ونی به له‌ناوبردنی داعش دووپاتكرده‌وه.
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوو سوپای ئه‌مریكا له مه‌نبج پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌سه‌ر به‌رزترین شوێنی ناوچه‌كه داناوه‌و ته‌نها دوو كیلۆمه‌تر له‌و گروپانه‌وه دووره كه سه‌ر به توركیان.
عه‌لی مه‌نبج، فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، هه‌واڵه‌كه پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
به‌رپرسێكی كوردی رۆژئاواش له مه‌نبج ده‌ڵێت: "پێشبینی ده‌كه‌ن سوپای ئه‌مریكا له شاره‌كه‌و ده‌وروبه‌ری چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی دیكه به‌درێژایی سنوریی 50 كیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی سه‌ر به‌توركیان دروست بكات".
دوای په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان دۆناڵد تره‌مپ‌و ئیمانوێل ماكرۆن، كۆشكی ئه‌لیزێ رایگه‌یاند: فه‌ره‌نساو ئه‌مریكا پابه‌ندن به هه‌وڵه‌كانیان بۆ له‌ناوبردنی رێكخراوی داعش.
خوێندراوەتەوە414