جیهان

تایمز هۆشداریی‌ ده‌دات له‌كشانه‌وه‌ی‌ خێرای‌ سوپای‌ ئه‌مریكا له‌سوریا

تایمز: كشانه‌وه‌ی‌ خێرا له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ ڕكابه‌ره‌كانی ئه‌مریكادایه‌ ‌

تایمز: مۆسكۆ و ئه‌نكه‌ره‌و تاران كۆكن له‌سه‌ر په‌راوێزخستنی‌ ئه‌مریكا 

ڕۆژنامه‌ی‌ تایمز له‌ژماره‌ی‌ ئه‌مڕۆدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ كشانه‌وه‌ی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا له‌سوریا، بوارێكی‌ باش ده‌دات به‌توركیاو ڕوسیا و ئێران تا سه‌ركه‌وتنیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا ڕابگه‌یه‌نن،  ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ كاره‌ساتێكی‌ مرۆیی‌ ده‌خوڵقێنێ.   

ڕۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌كۆبونه‌وه‌ باڵاكه‌ی‌ دوێنێی‌ ئه‌نكه‌ره‌ له‌نێوان ڕوسیا و توركیا و ئێران ده‌دات و ده‌ڵێت، ئه‌و سێ وڵاته‌ كۆبونه‌وه‌ بۆ یه‌كخستنی‌ هه‌وڵه‌كانیان تا پارێزگاریی‌ له‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ن.

ڕۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ كه‌ تاران و مۆسكۆ و ئه‌نكه‌ره‌ ناكۆكیان هه‌یه‌، به‌ڵام له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان و په‌راوێزخستنی‌ ئه‌مریكا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوڕاست كۆكن. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1090