وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا: تا ئێستاش چه‌كدارانی داعش له سوریا‌و عێراق جموجۆڵیان هه‌یه
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، رایده‌گه‌ینێـت: سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر داعشدا، به‌ڵام تا ئێستاش چه‌كدارانی ئه‌و گروپه له سوریا‌و عێراق جموجۆڵیان هه‌یه.
ئه‌نیس فۆندێر مۆل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، رایگه‌یاند: له‌ناوبردنی داعش ئامانجی هاوبه‌شی ئه‌مریكاو فه‌ره‌نسایه، له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وشكرد، به‌رده‌وامبوونی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌ركه‌كانی، له‌ناوبردنی داعش یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
راشیگه‌یاند، كۆنگره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق، له‌مانگی شوباتی رابردوودا له‌كوه‌یت به‌ڕێوه‌چوو، هه‌لێكی دایه وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆبه‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر شه‌ڕی تیرۆر‌و له‌ناوبردنی یه‌كجاری داعش.
خوێندراوەتەوە102