جیهان

تره‌مپ له‌ كشانه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ سوره‌و راوێژكاره‌كانيشى داوای‌ مانه‌وه‌ ده‌كه‌م

دۆناڵد تره‌مپ سوره‌ له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌سوریا
دۆناڵد تره‌مپ: ده‌مه‌وێـت هێزه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌م له‌سوریا بگه‌ڕێنه‌وه‌


دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا سوره‌ له‌سه‌ر بڕیاری‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌سوریاو راوێژكاره‌كانیشی‌ ترسیان له‌كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانیان هه‌یه‌.

پێش سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ كۆبو‌ونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌، ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ، رایگه‌یاند: " ده‌مه‌وێـت هێزه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌م له‌ سوریا بگه‌ڕێنه‌وه‌".

وتیشی‌، ئه‌ركی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ ئێمه‌ بریتیبوو له‌ كۆتایی‌ هێنان به‌ داعش، له‌ به‌جێهێنانی‌ ئه‌و ئه‌ركه‌شدا سه‌ركه‌وتووبوین.

ئه‌و لێدوانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، رایگه‌یاند: له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا هێزه‌كانیان له‌ سوریا پاشه‌كشه‌ پێده‌كه‌ن‌و بڕیاریشه‌ ئه‌مڕۆ سه‌رپه‌رشتی كۆبو‌ونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ئه‌مریكا بكات بۆ تاوتوێكردنی‌ ئه‌و دۆسیه‌یه‌.

هاوكات نزیكترین راوێژكاره‌كانی‌‌و سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ دۆناڵد نره‌مپ، ترسیان هه‌یه‌ له‌باره‌ی‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا  له‌ سوریا.
جه‌نه‌ڕاڵ جۆ فۆتیل، له‌ كۆنگره‌یه‌كدا له‌ ناوه‌ندێكی‌ هزی‌ له‌ واشتن وتویه‌تی‌، "پێموایه‌ هێشتا به‌شێكی‌ ئه‌ركه‌ قورسه‌كه‌ له‌به‌رده‌مان ماوه‌، ئه‌ویش گه‌رانه‌وه‌ی‌ ئارامی‌‌و ئاسایشه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌‌و، گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكه‌ بۆ شوێنه‌كانیان، له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركرنی‌ پرسی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ كه‌ رێكخراوی‌ تیرۆرستی‌ داعشی‌ لێ بوو.



تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە731