ئه‌نقه‌ره؛ كۆبو‌ونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان توركیا‌و روسیا‌و ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت
بڕیاره ئه‌مڕۆ كۆبو‌ونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیاو، حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران، له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ،كۆبو‌ونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به تاتوێكردنی دواین پێشهاته‌كانی سوریا‌و، دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌ی ئاشتیانه بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته، كه‌زیاتر له 7 ساڵه درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌و كۆبو‌ونه‌وه‌یه هاوكاته له‌گه‌ڵ پاشه‌كشه‌ی چه‌كدارانی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریا له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات.
بڕیاریشه له په‌راوێزی ئه‌و كۆبو‌ونه‌وه‌یه‌دا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان‌و حه‌سه‌ن رۆحانی به‌جیا كۆببنه‌وه بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌تی نێوان تاران‌و ئه‌نقه‌ره.
خوێندراوەتەوە268