لاڤرۆڤ: له‌م دواییه هه‌ستده‌كه‌ین ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی فورات هێزه‌كانی جێگیر ده‌كات
لاڤرۆڤ: بڕوام وایه دۆناڵد تره‌مپ به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی ده‌باته سه‌رو له‌سوریا ده‌كشێته‌وه
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، له‌و بڕوایه‌دایه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌و به‌ڵێنه‌ی خۆیه‌وه پابه‌ند ده‌بێت كه به‌ڵێنی دابوو له‌سوریا بكشێته‌وه.
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له لێدوانێكی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گره‌نتی پێویستی داوه به‌وه‌ی كه ئامانجی یه‌كه‌مینی له سوریا دژایه‌تیكردنی تیرۆر ده‌بێت.
لاڤرۆڤ ئه‌وه‌شی وت، سه‌ره‌ڕای ئه‌و گره‌نتیانه‌ی كه ئه‌مریكا داویه‌تی، به‌ڵام تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین له‌م مانگانه‌ی دوایدا، ئه‌و وڵاته له رۆژهه‌ڵاتی فورات به هێمنی خه‌ریكی جێگیربوونه‌وه‌یه.
هاوكات لاڤرۆڤ، دڵنیایی خۆشی نیشاندا به‌وه‌ی تره‌مپ، به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی ده‌باته سه‌رو هێزه‌كانی له سوریا ده‌كشێنێته‌وه.
خوێندراوەتەوە874