سی ئێن ئێن: ئه‌مریكا به‌نیازبووه ده‌یان سه‌رباز ره‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان بكات
سی ئێن ئێن: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌رباره‌ی چاره‌نوسی شه‌ڕی داعش له‌سوریاو عێراق كۆده‌بێته‌وه
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكی، پپَنتاگۆن به‌نیازبووه ده‌یان سه‌ربازی تر ره‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان بكات.
تۆڕی هه‌واڵی (سی ئێن ئێن)ی ئه‌مریكی، له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكی ناو وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (په‌نتاگۆن)ه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، به‌ر له‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا باس له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان بكات له‌سوریا، ئه‌و وه‌زاره‌ته به نیازی دانانی نه‌خشه‌ی زیاتربووه بۆ ناردنی ده‌یان سه‌ربازی ئه‌مریكی تر بۆ رۆژئاوای كوردستان.
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان وت‌و، وته‌كانی تره‌مپ به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی توشی سه‌رسوڕمان كردووه.
خوێندراوەتەوە2551