نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: ١٣٠ هه‌زار كه‌س غوته‌ی رۆژهه‌ڵات-یان جێهێشتووه
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، "به هۆی هێرشه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د، بۆ سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، نزیكه‌ی ١٣٠ هه‌زار كه‌س ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه".
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: "به هۆی هێرشه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د، بۆ سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، نزیكه‌ی ١٣٠ هه‌زار كه‌س ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه".
گوته‌بێژی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ستێفان دوجاریك، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به هه‌زاران كه‌س له‌وانه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات-یان جێهێشتووه، هه‌وڵی دابینكردنی خۆراك‌و پێداویستی ته‌ندروستی‌و شوێنی مانه‌وه ده‌ده‌ن، به‌ڵام پێداویستییه‌كانیان بۆ ئاستێكی زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه.
ستێفان دۆجاریك، ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه به هۆی شه‌ڕوپێكدادانی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو، نزیكه‌ی ١٣٠ هه‌زار كه‌س غوته‌ی رۆژهه‌ڵات-یان جێهێشتووه‌و راشیگه‌یاند: پێویسته پرۆسه‌ی راگواستن له ناوچه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئاره‌زوومه‌ندی بێت.
گوته‌بێژی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایكرد: تاكو ئێستا ١٣٧ هه‌زار كه‌س له عه‌فرینه‌وه بۆ ناوچه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ت‌و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری چووه‌و به پێویستیشی زانی مه‌ده‌نییه‌كان بپارێزرێن.
ئه‌مه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به هۆی پێشڕه‌ویكردنی رژێم‌و لایه‌نگرانی له ١١-١٢ی ئادار له رۆژهه‌ڵاتی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ رۆژئاوای ناوچه‌كه، گه‌مارۆ خرابووه سه‌ر شارۆچكه‌ی حه‌ره‌ستاو غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتیش دابه‌شی سێ پارچه كرابوو.
خوێندراوەتەوە87