شازاده‌ی جێنشینی سعودیه: ئیسرائیلیه‌كان مافی خۆیانه له‌سه‌ر خاكی خۆیان بژیه‌ن
شازاده‌ی جێنشینی سعودیه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئیسرائیلیه‌كان مافی خۆیانه له‌سه‌ر خاكی خۆیان به ئاشتی بژین.
محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعودیه له چاوپێكه‌وتنێكی گۆڤاری زه ئه‌تڵه‌نتیكی ئه‌مریكی، رایگه‌یاند: یه‌هودیه‌كان مافی خۆیانه له‌سه‌ر به‌شێك له خاكی باب‌و باپیرانی خۆیان به ئاشتی بژین.
بن سه‌لمان وتیشی، فه‌له‌ستینی‌و ئیسرائیلیه‌كان، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه وڵاتی خۆیان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م پرسه پێویسته به رێككه‌وتن بێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك گره‌نتی سه‌قامگیری‌و دروستكردنی په‌یوه‌ندی ئاسایی.
كه‌ناڵی دوچه ڤێله‌ی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت: لێدوانه‌كه‌ی شازاده‌ی جێنشینی سعودیه، ئاماژه‌یه‌كی تری ئاشكرای په‌یوه‌ندی ریازو ته‌لئه‌بیبه‌و به‌م نزیكانه ئه‌و په‌یوه‌ندیه به‌هێزتریش ده‌بێت.
خوێندراوەتەوە464