نێجیریا؛ له هێرشێكی بۆكۆ حه‌رامدا 15 كه‌س كوژران‌و 83ی دیكه‌ش برینداربوون
له هێرشێكی چه‌كدارانی گروپی بۆكۆ حه‌رامدا بۆ سه‌ر دوو گوند له ده‌وروبه‌ری شاری مایدوگوری نێجیریا 18 كه‌س كوژران.
كۆلۆنێل ئۆنیما نواچوكۆ، وته‌بێژی سوپای نێجیریا، رایگه‌یاند: چه‌كداره‌كانی بۆكۆ حه‌رام به‌نیازبوون هێرش بكه‌نه سه‌ر سه‌نته‌ری شاری مایدوگور، به‌ڵام له‌لایه‌ن سوپاوه هێرشه‌كه‌یان تێكشكێندراوه‌و شه‌ش چه‌كداریان كوژراون.
نواچوكۆ، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، له هێرشه‌كه‌دا كه كراوه‌ته سه‌ر دوو گوند، جگه له كوژرانی زیاتر له 15 كه‌س، 83 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌وانه‌ی بو‌ونه‌ته قوربانی گه‌نج بوون، له كاتی سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆندا له سه‌نته‌رێكدا بوون، به‌شێكیان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژییه‌وه ئه‌وانی دیكه‌ش به هۆی ته‌قه‌وه كوژراون.
گروپی بۆكۆ حه‌رام، كه ده‌یه‌وێت شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له نێجیریا بچه‌سپێنێت، له ماوه‌ی 9 ساڵی رابرد‌وودا زیاتر له 20 هه‌زار كه‌سی كوشتووه.
خوێندراوەتەوە196