کوردستان

حكومه‌تی هه‌رێم به‌بۆنه‌ی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌ یه‌ك كاتژمێر ده‌وامی فه‌رمی كه‌مكرده‌وه‌

سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وێڕای پیرۆزبایی له‌ موسوڵمانان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ ده‌كات، ڕایگه‌یاند، بەم بۆنەیەوەش دەوامی فەرمی لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەم دەكرێته‌وه‌، واته‌ لە كاتژمێر هەشتی بەیانی تا كاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ دەبێت.

پێشتر وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌یاند، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1517