زیا پترۆس: بە دووری نازانین ساختەكاری لە هەڵبژاردندا كرابێت
دەستەی مافی مرۆڤ: ئەم شێوازی دەنگدانە هەڵەیەكی گەورەو پێشێلكاری مافی دەنگدەر بوو
سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێم دەڵێت: ئەم شێوازی دەنگدانە هەڵەیەكی گەورەو پێشێلكاری مافی دەنگدەر بوو.
زیا پترۆس، بە رادیۆی دەنگی كوردی ئەمریكای راگەیاندووە: بەدوری نازانین ساختەكاری لە هەڵبژاردن كرابێت، چونكە ئەم شێوازی دەنگدانە نە ئەلەكترۆنی بووەو نە كلاسیكی، ئەوەش دەرگای لەسەر ئەنجامدانی ساختەكاری واڵا كردووە.
جەختی لەوەشكردۆتەوە، پێویستە كۆمسیۆن داواكاری و گومانی ئەو لایەنانە بەتایبەت سلێمانی بە هەند وەربگرێ و بەدواداچونی یاسایی بكات و پاشان بۆ رای گشتی بڵاو بكاتەوە.
زیا پترۆس، داوای كردووە هەر لایەنێك سكاڵای هەیە، لە لای ئەوان تۆماری بكات و ئەوانیش بەدواداچوونی بۆ دەكەن و بۆ رایگشتی بڵاوی دەكەنەوە.
خوێندراوەتەوە1135