هەپەگە: لە شەڕێكدا چوار سەربازی توركیا لەبرادۆست كوژران
هەپەگە: پێنج سەربازی دیكەش بریندار بوون
هەپەگە: پێنج سەربازی دیكەش بریندار بوون
هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، لە چالاكیەكی گەریلاكانیاندا لە دەڤەری برادۆستی باشوری كوردستان چوار سەربازی توركیا كوژراون.
فەرماندەیەكی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە بە میدیاكانی نزیك لە پەكەكەی راگەیاندوە، هێرشیان كردوەتە سەر پێگەكانی سوپای توركیا لە گردی لێلكانی دەڤەری برادۆستو چوار سەربازی توركیایان كوشتوەو پێنج سەربازی دیكەش بریندار بون.
ئەو فەرماندەیەی هەپەگە ئاماژە بەوەشكردوە, دوای چالاكیەكە، سوپای توركیا هەلیكۆپتەری سەربازی رەوانەی گردی لێلكان كردوەو تەرمی كوژراو و بریندارەكانی بۆ توركیا گواستوەتەوە.
لە مانگی تشرینی دوەمی ساڵی رابردوەوە سوپای توركیا سنوری هەرێمی كوردستانی لە دەڤەری برادۆست بەزاندوەو زیاتر لە 20 كم هاتوەتە ناوەوە.
خوێندراوەتەوە329