کوردستان

لەبەریتانیا دەنگەكان بە دەست جیاكرانەوە ‌و گۆڕان یەكەمە

لە گلاسگۆ ‌و كاردیف ‌و مانچستەر ‌و بێرمینگهام ‌و لیدز بزوتنەوەی گۆڕان یەكەمە‌

لە گلاسگۆ ‌و كاردیف ‌و مانچستەر ‌و بێرمینگهام ‌و لیدز بزوتنەوەی گۆڕان یەكەمە

بەپێی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن كە بەدەست جیاكراونەتەوە لەبەریتانیا بزوتنەوەی گۆڕان لە لیستە كوردییەكاندا لە پلەی یەكەمدایە.

بەپێی ئەنجامەكان لە گلاسگۆ بزوتنەوەی گۆڕان بە 27 دەنگ لە پلەی یەكەمدایە‌و لە كاردیفیش لە كۆی 73 دەنگ گۆڕان 30 دەنگی بەدەستهێناوە.

لە لیدزیش گۆڕان بە 90 دەنگ لە پلەی یەكەمدایە، لە شاری مانچستەر 705 كەس دەنگیانداوە‌و 26یان لە بەغداوە پوچەڵكراونەتەوە‌و ئامێرەكەش 102 دەنگی پوچەڵكردوەتەوە، ئەو دەنگانەی هەژماركراون 557 دەنگن ‌و كە 218 دەنگیان هی قەوارە كوردییەكان بوون ‌و گۆڕان 83 دەنگی هێناوە‌و لە پلەی یەكەمدایە.

لە شاری بێرمینگهامیش لە هەر 10 وێستگەكە گۆڕان 265 دەنگی هێناوە‌و لە نۆرسی لەندەنیش گۆڕان بە 90 دەنگ لە پلەی یەكەمدایە.

كۆی گشتی ئەنجامی دەنگەكان دەریدەخات كە بزوتنەوەی گۆڕان لە بەریتانیا لە پلەی یەكەمدایە.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە10483