شارەزایانی كۆمپیوتەر باس لە رێگەكانی دەستكاریكردنی ئەژماری دەنگەكان دەكەن
د.ئارام خەیات: دەستكاریكردنی دەنگەكان رەنگە لەلایەن وڵاتانەوە كرابێت
د.ئارام خەیات: پێش گواستنەوەی داتاكان دەستكاری دەنگەكان كراوە
د.ئارام خەیات، مامۆستایەكی ئایتی دەڵێت: سێ ئەگەر هەیە بۆ شێوازی دەستكاریكردنی داتاكانی تایبەت بە ژماردنی دەنگەكانی خەڵكی كوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
بە بڕوای ئەو مامۆستایەی ئایتی كە خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرایە لە یەكێك لەزانكۆكانی بەریتانیا، یەكێك لە ئەگەرەكان ئەوەیە دەستكاری ئەو بەرنامەیە كرابێت كە ئامێری دەنگدانەكە كاری پێدەكاتو ئەمەش لە توانای دەسەڵاتدارانی هەرێمدا نییە.
دوو ئەگەرەكەی تریش ئەوەیە، لەكاتی بەكارهێنانی فلاش میمۆرییەكەدا بەرنامەی ئامێرەكە گۆڕابێت یاخود دەستكاری ئامێری سەری سندوقەكان كراوە.
خوێندراوەتەوە2234