هەرێمی كوردستان؛ هاوڵاتیان نیگەرانن لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن
سلێمانی؛ گۆڕانخوازان داوای خۆڕاگری لە خەڵكی كوردستان دەكەن
هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، نیگەرانن لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و دەڵێن: ئەوەی كە روویداوە هاوشێوەی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەرە بەرامبەر بە خەڵكی ناوچە كوردیە جێناكۆكان.
هاوڵاتیان پەنابردن بۆ بژاردەی تر لەپێناو رووبەڕوبوونەوەی دەسەڵاتدارانی هەرێم بە پێویست دەزاننو باس لەوە دەكەن كە هەموو رێگا مەدەنی و یاساییەكان بۆ گۆڕانكاری تاقیكراوەتەوە، بەڵام بێسوود بووە.
ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوانی گۆڕانیش داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەن، دان بەخۆیاندا بگرن و لایەنەكانیش سازش لەسەر دەنگەكانیان نەكەن.
خوێندراوەتەوە534