رۆژنامەنوسان و چالاكوانانی دهۆك: بە ئاشكرا ساختەكاریو پێشێلكاری كراوە
رۆژنامەنوسێكی دهۆك: لەناو وێستگەی دەنگداندا كارتی كاندیدانی لایەنێكی سیاسی دابەشكراوە
بەشێك لە رۆژنامەنوسان و چالاكوانانی دهۆك رایدەگەیەنن، بە ئاشكرا لایەنێكی سیاسی لە پارێزگای دهۆك ساختەكاریو پێشێلكاری كردووە.
ئەو رۆژنامەنوسو چالاكوانانە ئاماژە بەوە دەكەن، كە لایەنێكی سیاسی لە دهۆك لەناو وێستگەی دەنگداندا كارتی كاندیدانی حیزبەكەی بەسەر دەنگدەراندا دابەشكردوەو بریكارەكانیشی چاویان لە خەڵك سوركردووەتەوەو چاودێری دەنگی دەنگدەرانیان كردووە.
خوێندراوەتەوە588