کوردستان

عیراق؛ سائیرون رۆڵی دەبێت لە دیاریكردنی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو


ئیئتیلافی سائیرون بەسەرۆكایەتی موقتەدا سەدر رایدەگەیەنێت پێویستە سەرۆك وەزیرانی نوێ كەسایەتیەكی نیشتمانیی بێت و دوور بێت لە گەندەڵیی و رێز لە یاساو دەستورو بەڵێنەكان بگرێت. 


جەعفەر موسەوی، یەكێك لەكاندیدەكانی ئیئتیلافی سائیرون رایگەیاند، بەهۆی بەدەستهێنانی دەنگێكی زۆر لەسەر ئاستی 10 پارێزگای عیراق، كاریگەرییان دەبێت لەدیاریكردنی كەسایەتیی سەرۆك وەزیرانی نوێ.

 
راشیگەیاند، هەر كوتلە و لایەنێكی سیاسی لەگەڵ چاكسازیی و گۆڕانكاریی بێت و دوور بێت لەدابەشكاری و تائیفیی و خزمەتی گەل بكات و هەڵەی حكومەتەكانی رابردوو راستبكاتەوە، ئەوا لەئیئتیلافەكەیانەوە نزیكەو پشتیوانیی دەكەن.

دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن لە10 پارێزگا لەلایەن كۆمسیۆنەوە، ئیئیتلافی سائیرونی موقتەدا سەدر و حزبی شیوعی و مەدەنیەكان دەنگێكی زۆریان بەدەستهێناوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1227