کوردستان

شەڕڤانان: 21 كیلۆمەترمان لە سنوری سوریا و عێراق لە داعش پاككردووەتەوە

شەڕڤانان: دوایین بنكەی سەربازی داعشمان لە رۆژهەڵاتی فورات گەمارۆداوە

شەڕڤانان رایانگەیاند: لە سنووری عێراق و سوریا 21 كیلۆمەتریان لە چەكدارانی داعش پاككردووەتەوە و  دوایین گەورەترین بنكەی سەربازیی چەكدرانی داعشیان لە بەری رۆژهەڵاتی رووباری فورات گەمارۆداوە.

ئیسماعیل عەبدوڵا، فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزۆر رایگەیاند: شەڕڤانان لە بەردەوامی ئۆپراسیۆنی گەردەلولی جزیرەدا 21 كیلۆمەتریان لەسەر سنووری نێوان سوریا و عێراق لە چەكدارەكانی داعش پاك كردووەتەوە.

راشیگەیاند: شەڕڤانان چەكدارانی داعشیان لە گوندی باغوز گەمارۆداوە و ئەوەش دوایین بنكەی سەربازیی گەورەی چەكدارانی داعشە لە بەری رۆژهەڵاتی رووباری فوارت و سنورەكانی نێوان سوریا و عێراق.

باسی ئەوەشیكرد، تاوەكو پاككردنەوەی هەموو ناوچەكانی رۆژهەڵاتی رووباری فورات و سنوورەكانی نێوان سوریا و عێراق، لە چەكدارانی داعش، بەردەوام دەبن لە ئۆپراسیۆنەكەیان.
شەڕڤانان لە رۆژی 1ی ئایارەوە ئۆپراسیۆنی گەردەلولی جزیرەیان بۆ رزگاركردنی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی دێرەزۆر دەستپێكردووەتەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە290