کوردستان

هاوڵاتیان؛ ئەو حزبانەی شكستیان هێناوە چۆن دەبێت دەنگیان زیاد بكات

هاوڵاتیان: یەكێتی ‌و پارتی لە پاڵ دزینی نەوتدا دەنگی ئێمەشیان دزی‌

هاوڵاتیان: یەكێتی ‌و پارتی لە پاڵ دزینی نەوتدا دەنگی ئێمەشیان دزی
هاوڵاتیان: بە هیچ جۆرێك سازش لەسەر دەنگەكانمان ناكەین


هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنن، ساختەكارییەكی گەورە لە دەنگەكانی ئەواندا كراوە‌و ئەو هێزانەی كوردستانیان هەرزانفرۆش كردوە بە ساختەكاری دەنگەكانیان زیادیكردوە، داواش لە هێز‌و لایەنە سیاسیەكان دەكەن بەهیچ جۆرێك ئەم ستەمە قبوڵ نەكەن.

بەشێك لە خەڵكی ناحیەی سیروان ‌و ناحیەی حاجیاوا، دەپرسن حزبێك كە خاكی كوردستان بفرۆشێت ‌و نەوت ‌و سامانەكەشی بدزێت ئەگەر ساختەكاری نەبێت چۆن دەبێت دەنگەكانی زیاد بكات.

بەشێك لە هاوڵاتیانی پێنجوێن ‌و چەمچەماڵیش نیگەرانن لە دزینی دەنگەكانیان ‌و پێیانوایە ئەوەی یەكێتی ‌و پارتی كردویانە ئەوپەڕی شەرمەزارییە‌و دەبێـتە پەڵەیەكی ڕەش بەناوچاوانیانەوە.

ساختەكارییەكەی بەتەنها سنوری پارێزگاكانی سلێمانی ‌و هەڵەبجەی نەگرتوەتەوە، لە دهۆكیش پارتی بەهەمان شێوەی هەڵبژاردنەكانی پێشوو، ساختەكاری گەورەی كردوە، ئەوەش نیگەرانی دروستكردوە.

12ی ئایار خەڵكی كوردستان بە ئومێدی بەدێهێنانی ژیانێكی خۆشگوزەران ‌و شەرەفمەندانە چونە سەر سندوقەكانی دەنگدان، بەڵام ساختەكاری بەرفراوانی یەكێتی ‌و پارتی ‌و دەستكاریكردنی دەنگی هاوڵاتیان، توڕەیی ‌و نیگەرانی دەنگدەرانی بەدوای خۆیدا هێناوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1024