سلێمانی؛ شەش لایەنی سیاسی داوای دووبارەكردنەوەی دەنگدان دەكەن
شەش لایەنەكە: تەنها بە دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن رازی دەبین
شەش لایەنەكە: بە ئەژماركردنی دەنگەكان تەنانەت لە رێگەی دەستیشەوە رازی نابین
شەش لایەنەكە: شەوی رابردوو بەشێكی زۆری سندوقەكان لەلایەن لایەنێكی سیاسیەوە براون
شەش لایەنەكە: بردنی سندوقەكان ئەنجامەكە دەخاتە ژێر پرسیارەوە
شەش لایەنی سیاسی سەرلەبەری ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایاریان رەتكردوە و داوای دووبارەكردنەوەی دەنگدان دەكەن.
نوێنەرانی ئەو لایەنانە كە بریتین لە گۆڕان، كۆمەڵا، هاوپەیمانی بۆ دیموكراسیو دادپەروەریی، یەكگرتوو، بزووتنەوەی ئیسلامی و شیوعی دوای كۆبوونەوە لە شاری سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایانگەیاند: لە هەڵبژاردنەكەی دوێنێدا لە پارێزگاكانی هەرێم و ناوچە دابڕاوەكان ساختەكاری گەورە كراوەو هەموو رێوشوێنێكیش بۆ دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن دەگرنە بەر.
راشیانگەیاند: بە ئەژماركردنی دەنگەكان تەنانەت لە رێگەی دەستیشەوە رازی نابن، چونكە شەوی رابردوو بەشێكی زۆری سندوقەكان لەلایەن لایەنێكی سیاسیەوە براون و بردنی سندوقەكان ئەنجامەكە دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
خوێندراوەتەوە1537