KNN چیرۆكی هەڵكوتانە سەر مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرا دەكات
وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی هەرەشەی ئەوە دەكات دەڵێت: ئەوەی پەنجەی تۆمەت بۆ یەكێتی رابكێشێت پەنجەی ببڕێت، باشە ئەم قسانە دوای چیرۆكی هەڵكوتانە سەرمەكۆی گۆڕان دێت، كە یەكێتی بۆ داپۆشینی سیناریۆی دەستكاری كردنی دەنگەكان بەكاری هێنا بۆ سەرقاڵكردنی خەڵك بەنانەوەی ئاژاوەیەكی ترەوە.
چیرۆكی هەڵكوتانە سەر مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان دوای ئەوە دێت كە ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ خوانێكی ئێوارەو خۆش بەڕێوەچوونی شەوە ئاهەنگی سەركەوتنی یەكێتی بە دەنگە براو دزراو گزی كراوەكان، ئەمان بەیەكێتی بڵێن ئێمە یەكێتی ناو یەكێتی دەپارێزین.
ئیتر لەو دەمەدا، وا رێك دەكەوێت بەهەر بیانویەك بێت گۆڕان دەبێت كێشەی دانیشتنەكە، جا لە ناو ئەمانەدا خوا نەكات پەمپی یەكێ بدەن ئەم كاك شێخ جەعفەری حازریەش دەبێت مەوزوع هەمووی رووی دەمی لەو دەكات وای لێدەكەن خۆی لێ دەبێت رۆستەمی زاڵ. هەر كە فەرمان دەكات هەر قواتەی یەكەی پشتیوانی و كۆمان دەكاتەوە فەرماندەی بەرەو گردی زەرگەتە بەڕێدەكەوێت.
ئەم هێزەو ئەم فیشەكە گڕارانە و ئەم ئێسپیجیناینە ئەگەر لە تەلوەردو مەلا عەبدوڵاو مریەم بەگ بتان تەقاندایە بۆ ئێمەت نەبێت بۆ خوات بێت كەس لەو پێشمەرگە قارەمانانەی ئێوە شەهید دەبوو ئێوە زاتی ئەوەتان كرد فیشەكی مەخزە بەجێماوەكانی نیشتیمانە فرۆشراوەكەتان لەسەر قۆڵو بازوی رەوانشاد نەوشیروان مستەفادا بەتاڵ بكەنەوە، كەچی كە هەموو شتێك تەواو دەبێت دەڵێن ئەوەتای هەڵبژاردن بوو، بەڵام ئێوە خۆلای خۆتان حیزبی چەپكە گوڵەكەو حزبە سۆسیال دیموكراتەكە بوون، بەڵام كاتێك گوێ دەگریت لە ئەندامو وتەبێژی مەكتەبی سیاسەك كە لەم جۆرە هەرەشەی بڕینی پەنجە دەكات ئیتر هەرچی شتی ئەم دونایە هەیە لەبەر چاوت دەكەوێت.
جا كاك سەعدی من بیستوومە خەڵك شتی تر ئەبڕێت تۆ تازە لە پەنجەدایت... خوا رەحمتان پێبكات، پیری ئاخر شەڕ لە ئێوە روویداوە ئێمە پێمان وایە ئەم سەرە سەری خۆتان نیە.
ئێستا لە نێوان دیموكراسیەكەی ئێوەو ئەولادا لە نێوان ئازادیەكەی ئێوەو ئەوەندا رەنگە خەڵك دژایەتی ئەوانی پێ خۆشتر بێت لەو مەرحەبایەو دۆستایەتی ئێوە، چونكە ئێوە هەموو شتێكتان قبوڵە، خوا هەڵناگرێت بەس كە دێیتە سەر دەستاو دەستكردنی دەسەڵات هەرچی پیرۆزیە دەیخەنە ژێر چڕو چەپۆكی چەكەكانتانەوە،
بەڵام دواجار دەڵێین دیموكراسیەكەتان جوانە.
خوێندراوەتەوە2099