کوردستان

پێكهاتەی عەرەبی كەركوك: ساختەكارییەكی زۆر لەهەڵبژاردندا كراوە

ئیسماعیل حەدیدی: یەك ماڵی كورد لە حەویجە نیە كەچی یەكێتی زۆرینەی دەنگەكانی هێناوە‌

عەرەب ‌و توركمانەكانی كەركوك: هەتا وردبینی تەواو نەكرێت بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندان
ئیسماعیل حەدیدی: زۆرینەی دەنگی پێكهاتەكانی عەرەب و توركمان لە كەركوك دزراوە
ئیسماعیل حەدیدی: یەك ماڵی كورد لە حەویجە نیە كەچی یەكێتی زۆرینەی دەنگەكانی هێناوە


پێكهاتەی عەرەبی شاری كەركوك ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر یەكێتی بانگەشەی ئەوە دەكات دەنگەكانی كەركوك دەنگی خۆیەتی، بەڵام خۆ كورد لە حەویجە نیە، كەواتە بۆ یەكێتی لەوێش زۆرینەی دەنگەكانی هێناوە.

ئیسماعیل حەدیدی، نوێنەری عەشیرەتی حەدید لە پێكهاتەی عەرەبی شاری كەركوك لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی ئاوێنە، جەخت دەكاتەوە كە لە شاری كەركوك ساختەكارییەكی زۆر كراوە ‌و ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتی ‌و خێزانی عەرەب ‌و توركمان بە بیانوی نەبونی ناوەكانیان نەیانتوانیوە دەنگ بدەن ‌و لە چەندین بنكەی دەنگدانیش ئامێرەكانی دەنگدان لەكار كەوتون ‌و بەوهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی بێبەشكراون لە پرۆسەی دەنگدان.

ئیسماعیل حەدیدی دوپاتیشی دەكاتەوە، وەك پێكهاتەی عەرەب ‌و توركمان لە دزینی دەنگەكانیان بێدەنگ نابن ‌و بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان تا وردبینییەكی تەواو لەلایەن كۆمسیۆنەوە بۆ دەنگەكانی ئەو پارێزگایە دەكرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە293