کوردستان

كۆمیسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنی چەند پارێزگایەكی دیكەی عێراقی راگەیاند

كۆمسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی نەینەواو هەولێرو سلێمانی راگەیاند
عێراق؛ هێشتا ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی كەركوك و دهۆك رانەگەیاندراوە


لە كاتێكدا سكاڵای لایەنەكان لە هەولێرو سلێمانی هێشتا لە بەغدا یەكلا نەبووەتەوە، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی چەند پارێزگایەكی دیكەی راگەیاند لە نێویشیاندا هەولێرو سلێمانی.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی لە پارێزگای نەینەواش راگەیاند، كە تیایدا هاوپەیمانی نەسری عەبادی پلەی یەكەمی هەیەو پارتیش لە پلەی دووەمدایە، ئەو ئەنجامەش لە سەدا 91ی كۆی دەنگەكانی ئەو پارێزگایەیە.

لە پارێزگای هەولێریش بەپێی ئەنجامی لە سەدا 92ی وێستگەكان پارتی یەكەم و یەكێتی دووەم و نەوەی نوێ سێیەم و هاوپەیمانی چوارەمە، بەجۆرێك لەو پارێزگایە 628 هەزارو 234 كەس دەنگیانداوە.

لە پارێزگای سلێمانیش ئەنجامی لەسەدا 91ی دەنگەكان جیاكراونەتەوە كە 656 هەزارو 507 كەس دەنگیانداوە.

جگە لەو سێ پارێزگایە، كۆمسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنی لە هەریەك لە پارێزگاكانی سەلاحەدین و میسان و نەجەف راگەیاند، لە ئێستاشدا پارێزگاكانی كەركوك و دهۆك هێشتا ئەنجامەكانیان رانەگەیاندراوە.



تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2268