کوردستان

هەپەگە: لە جۆلەمێرگ 11 سەربازی توركیا كوژران

هەپەگە‌

هەپەگە: لە لێلیكانی برادۆست سەربازێكی توركیا كوژرا

هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایده‌گه‌یەنێت، لە چالاكییەكی گەریلاكانیان بۆ سەر هێزەكانی سوپای توركیا لە جۆلەمێرگ 11 سەرباز و لە لێلیكانی برادۆست سەربازێكی تری توركیا كوژراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمنیی (هەپەگە) رایگەیاند: گەریلاكانیان لە گردی عەلی شێری ناوچەی گەڤەر لە پارێزگای جۆلەمێرگ هێرشیان كردووەتە سەر بنكەی هێزەكانی سوپای توركیا و 2 سەنگەر و 2 پەناگەی ئەو بنكە سەربازییەی سوپای توركیایان تێكشكاندووە.

راشیگەیاند: ئەوەندەی بۆ گەریلاكانیان روون بووەتەوە، لە ئەنجامی ئەو چالاكییەدا، 11 سەربازی توركیا لە گردی عەلی شێر كوژراون.

هاوكات، یەكەی قەناس بە دەستی گەریلاكانیان لە گردی لێلیكان لە ناوچەی برادۆست هێزەكانی سوپای توركیایان كردووەتە ئامانج و بەو هۆیەوە سەربازێكی سوپای توركیا كوژراوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە208