کوردستان

هەولێر: ڕێكخەری گشتی لەگەڵ هەلسوراوانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبویەوە

عومەر سەید عەلی: لەدەنگی دەنگدەرانمان خۆشنابین‌


عومەر سەید عەلی: لەدەنگی دەنگدەرانمان خۆشنابین

لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ هەڵسوراوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر، عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان تەئكیدی كردەوە بەهیچ شێوەیەك لە دەنگی دەنگدەرانیان خۆشنابن.

ئەمڕۆ دوابەدوای كۆبونەوەی شەش لایەنە سیاسیەكە، عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ هەڵسوراوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە سنوری پارێزگای هەولێركۆبویەوە.

لەمیانی ئەو كۆبونەوەیەدا ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دواین هەڵوێستی بزوتنەوەكەی سەبارەت بە ئەنجامدانی ساختەكاری و دزینی دەنگەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عێراق راگەیاند و جەختی كردەوە، بەهیچ شێوەیەك لە دەنگی دەنگدەرانیان خۆشنابن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە959