کوردستان

عومەر محەمەد: ئەگەر هەوڵەكانمان سەركەوتو نەبێت دوور نیە بایكۆتی پڕۆسەی سیاسی بكەین

عومەر محەمەد: ساختەكارییەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو لە هەڵبژاردندا كراوە
عومەر محەمەد: كۆمسیۆن لەژێر پرسیارێكی گەورەدایە
عومەر محەمەد: لەبەردەم دەنگدەرانماندا لەبەردەم بەرپرسیارێتیداین
عومەر محەمەد: ئەم هەنگاوە سەربگرێت گەڕانەوەی دیكتاتۆرییەتە لەژێر ناوی دیموكراسیدا
عومەر محەمەد: پێدەچێت خۆپیشاندان بكەین

عومەر محەمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوی ئیسلامی لە سلێمانی، رایدەگەیەنێت، ئەو ئەنجامەی لە هەڵبژاردنەكانی 12ی ئایاردا راگەیەندراوە ساختەكارییەكی تەواو و بەرنامە بۆ داڕێژراوە ‌و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لەژێر پرسیارێكی گەورەدایە ‌و هەمو‌و ئەو لایەنانەی دەنگەكانیان لێدزراوە بۆ بەدەستهێنانەوەی دەنگە دزراوەكانیان هەمو‌و هەوڵێكی یاسایی و سیاسی و مەدەنی دەگرینەبەر.

دەشڵێت: ئەگەر ئەو ساختەكارییە سەربگرێت ئەوا هیچ مانایەك بۆ دیموكراسی نامێنێتەوە ‌و گەڕانەوەی دیكتاتۆرییەت دەبێت لەژێر ناوی دیموكراسیدا، لەبەرامبەر سەرنەگرتنی هەوڵەكانیاندا دوور نیە بایكۆتی پڕۆسەی سیاسی و خۆپیشاندان بكەن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە714