کوردستان

شەش لایەنی سیاسی هەولێر: ئەنجامی هەلبژاردنەكان رەت دەكەینەوە

شەش لایەنی سیاسی لە هەولێر: پارتی ‌و یەكێتی بە پیلانی رێكخراو دەنگەكانی خەڵكیان دزیوە‌

شەش لایەنی سیاسی لە هەولێر: پارتی‌و یەكێتی بە هاوكاری لایەنی دەرەكی دەنگی خەڵكی كوردستانیان دزیوە

نوێنەرانی شەش لایەنی سیاسی لە شاری هەولێر ئەنجامی هەڵبژاردن رەتدەكەنەوە‌و دەڵێن: پارتی ‌و یەكێتی ‌و شاگردەكانیان بە پیلانێكی رێكخراو ‌و ئامادەساز ‌و بە پیشتیوانی ‌و هاوكاری لایەنی دەرەكی دەنگی راستەقینەی خەڵكی كوردستانیان بۆ خۆیان دزیوە.

ئەو لایەنانە كە بریتین لە گۆڕان، كۆمەڵا، هاوپەیمانی، شیوعی، یەكگرتوو بزوتنەوە، رایدەگەیەنن، ئەگەر كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو ساختەكارییەدا نەكات، رێگا چارەی دیكە دەگرنە بەر.

لەدوای بڵاوبو‌ونەوەی بەشێك لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لە شاری هەولێر، زۆربەی لایەنە سیاسیەكان باس لە ئەنجامدانی ساختەكارییەكی زۆری لە هەڵبژاردنەكان لەلایەن یەكێتی و پارتی دەكەن.

لایەنە سیاسیەكانی بزوتنەوەی گۆران و كۆمەڵی ئیسلامی ‌و هاوپەیمانی ‌و یەكگرتو‌وی ئیسلامی ‌و حیزبی شوعی و بزوتنەوەی ئیسلامی نارەزایی خۆیان نیشاندا لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن رایانگەیاند، دەستكاری دەنگەكان كراوە و چاروەرێ دەكەن كۆمسیون بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ساختەكارییەكاندا بكات و داوای دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن دەكەن، دەشڵێن لەهەر ئەگەرێكی تریش هەموو دەرگاكان بەرویاندا كراوە دەبێ.
ئەندامێكی خانەی راپەڕین باس لەوە دەكات كە لە هەڵبژاردنەكەدا  و بە پێی زانیارییەكانی ئەوان بزوتنەوەكەیان خاوەنی 750 هەزار دەنگدەر و لە دەنگی دەنگدەرەكانی بزوتنەوەكە خۆش نابێت و هەموو رێكارە یاساییەكان دەگرێتە بەر بۆ نیشاندانی دەنگی راستەقینەی خەلكی كوردستان.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1248