کوردستان

KNNچەندین بەڵگە لەسەر ساختەكارییەكانی هەڵبژاردن دەخاتەڕوو

ساختەكارییەكەی دەسەڵات وەك مانگی سەر لەئێوارە دیارە‌

KNNچەندین بەڵگە لەسەر ساختەكارییەكانی هەڵبژاردن دەخاتەڕوو
ئەندامێكی كۆمسیۆن پێشتر هۆشداری لەمەترسی لەسیستمەكە دابو


دە ڕۆژ بەر لەوادەی هەڵبژاردنەكان ئەندامێكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان هۆشداری مەترسی لە ساختەكاری لە سیستمەكەدابوو، بەڵام ئەوكاتەكەس گوێی لێ نەگرت، دەیان بەڵگەی دەنگیی و ڤیدیۆیش ئەوەمان بۆ ڕوون دەكاتەوە كە چۆن دوو حیزبی دەسەڵاتدار دەنگی هاوڵاتیانی گۆڕانخوازیان تەزویربرد و تەزویری گەورەیان كرد..

ئیسماعیل خورماڵی شارەزای هەڵبژارن و ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی هەڵبژارن و ڕاپرسی كورستان ڕۆژی 1ی ئایار لە بابەتێكدا بە ناونیشانی (سندوقی زیرەك مەترسیە گەورەكەی ساختەكاریی هەڵبژارنەكانی عێراق) بابەتێكی لە ڕۆژنامەی (باس) بڵاوكربووەوە كە تێیدا مەترسیەكانی سندوقی زیرەك خستبووەڕوو.

ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی هەڵبژاردن لە بابەتەكەدا نوسیویەتی، بەپێی ڕاوبۆچوونی شارەزایانی هەڵبژاردن ئامێری زیرەك شتێكی خراپە بۆ هەڵبژاردن و وەك خانوویەكی بێ دەرگا وایەو دەرفەتی هەموو شتێكی خراپی تێدایە بە تایبەت لە وڵاتێكی وەك عێراق.

دەشڵێت:  ئامێرەكان لەلایەن وڵاتی كۆریاوە دروستكراون بەڵام لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2017 ی كۆریادا  ئەم ئامێرانە بەكارنەهێنراون و هەڵبژارنەكانی سەرۆكایەتی كۆریا بە ئەژماری دەستی بووە.

هەروەك دەڵێت: دەتوانرێت ئامێرەكان پڕۆگرام بكرێن و دەنگەكان لەبەرژەوەندی لایەنێك یان چەند لایەنێك زیاد بكرێن..

لەهەڵبژاردنەكانی ئەمجارەدا زۆرێك لەلایەنە سیاسیەكان بە تایبەت حیزبە ئۆپۆزسیۆنەكان دڵیان بەوە خۆش بوو كە هەڵبژاردنەكان ئەلكترۆنییەو ئەگەری ساختەكاری كەمترە، بەڵام كاتێك ئەنجامەكان دەرچوون هەموو ئەم بۆچونانە پێچەوانە بوونەوە..

ئەم بەڵگانە دەیسەلمێنێت كە ساختەكارییەكە بەبەرنامە كراوە و وەك دەردەكەوێت لەسەر فۆڕمەكان لەجێی 12ی ئایار بەروارەكانی 6 و 11 ی ئایار تۆماركراوە..

 لە ناوەندی بەخشندەی قەزای دووكان كاتێك ئامێری دەنگدانەكە لەكاردەكەوێت ڕووی ڕاستی هەڵبژاردنەكە دەردەكەوێت بەجۆرێك لەو ناوەندی دەنگدانە بزوتنەوەی گۆڕان 108 دەنگی هێناوەو یەكێتی تەنیا 61 دەنگی هێناوە كە ئامارە راستی و دروستەكە بووە، ئەمەی دیكەش نمونەیەكی دیكەی هەڵبژاردنە دیجیتاڵیی و ئەلكترۆنیەكەی جوت ححزبەكەیە لە هەولێر كاتێك قردێلەی كەپسكراوی هەموو سندوقەكانیان هەڵپچڕیوەو بە ئارەزووی خۆیان دەستكاری دەنگەكانیان كردووە..

پێشتر یەكێك لەبەرپرسە باڵاكانی یەكێتی ئەوەی ڕاگەیاندبوو هیچ كام لە حزبەكان دەنگەكانی خۆیان ناهێننەوە مەگەر تەزویرو ساختەكاری بكەن، ئەم لێدوانەش باشترین بەڵگەیە بۆ توانای ئەو حزبەی كە ئێستا زۆرترین دەنگی بەساختەكاری هێناوە.

ئەمەش نمونەیەكی دیكەی سایلۆی هەولێرە كاتێك دەنگی ڕەواو شەرعی خەڵكی كوردستانیان فڕێداوەتە سەتڵی خۆڵەكان و بەڵگەكانیش ڕووی دزێوی حزبە باڵادەستەكان هەڵدەماڵن....

ئەمانە ئەو هێلكە پیسانەی هەڵبژاردنەكانن كە بەخەڵكی كوردستان دەڵێت چۆن مریشكێك لەكاتی نانەوەیدا ژمارەیەك لە هێلكەكان پیس دەكات ئەمانیش ئەمجارە دەیان هەزار دەنگی شەرعی هاوڵاتیانی تینوو بە دیموكراسە پیس كردووە ... 

لەقەزای سۆران هیچ مانایەك بۆ هەڵبژاردن نەماوەتەوەو ئەم گرتە ڤیدیۆییە ئەوەمان نیشانەدەدات كە هەڵبژاردنەكانی هەرێم بونەتە نوكتەو گاڵتەجاڕیی ئەوەتا ئامێری دەنگدانەكان هێنراونەتە سەر شەقامەكان و بە ویست و ئارەزووی خۆیان دەنگ زیاد دەكەن...

لەهەموو ئەمانەش مەهزەلەتر ئەوەتا یەكێتی و پارتی نەك لە كوردستان بەڵكو لەئەوروپاو لەوڵاتێكی پێشكەوتووی وەك ئەڵمانیا سندوقەكانی دەنگدانیان پڕكردووە لەدەنگی ساختەو جێگەی دەنگێكی تر نابێتەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2465