کوردستان

توركیا؛ داوای ئازادكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەكرێت

ئەنكەرە؛ ژمارەیەك پارێزەر داوایەك ئاراستەی دادگای سزا قورسەكان دەكەن ‌

ئەنكەرە؛ ژمارەیەك پارێزەر داوایەك ئاراستەی دادگای سزا قورسەكان دەكەن 

ژمارەیەك پارێزەر داوای ئازادكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشوی هەدەپە دەكەن‌و بۆ ئەو مەبەستە داوایەكیان ئاراستەی دادگای سزا قورسەكانی ئەنكەرە كردوە.

بەگوێرەی میدیاكانی توركیا، لە داواكەیاندا  پارێزەرەكان ئاماژەیان بەوەداوە، پێویستە سەلاحەدین دەمیرتاش لە زیندان ئازادبكرێت ئەمەش لە پێناو بەشداریكردنی دەمیرتاش لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتیەكەی توركیا  كە بڕیارە 24 ی حوزەیران بەڕێوەبچێت.

ماوەی ساڵێك و شەش مانگە سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشوی هەدەپە لە زینداندایە بەڵام تا ئێستا هیچ تۆمەتێكی بەسەردا ساغنەبوەتەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1547