هاوڵاتیانی هەرێم: یەكێتی و پارتی دەنگی خەڵكیان دزیوە
هاوڵاتیانی هەرێم: گۆڕان و هێزە هاوپەیمانەكانی نابێت سازشبكەن
هاوڵاتیانی هەرێم: گۆڕان و هێزە هاوپەیمانەكانی نابێت سازشبكەن
هاوڵاتیانی هەرێم رایدەگەیەنن: خەڵكی كوردستان لە هەڵبژاردندا بە ئومێدی سزادانی پارتی و یەكێتی چونەتە سەر سندوقەكانی دەنگدان, بەڵام ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ساختە كراون.
هاوڵاتیانی هەرێم دەپرسن چ لۆجیك و عەقڵێك باوەڕ بەوە دەكات لە دوای فرۆشتنی خاك و چارەكە موچە پارتی و یەكێتی لە بری شكست دەنگەكانیشیان زیاد بكات!
خەڵكی كوردستان دەنگیان بە یەكێتی و پارتی نەدا, ئەو دوو حزبە دەستكاری ئەنجامی دەنگەكانیان كردوەو دەنگی خەڵكیان دزیوە. ئەمە لێدوانی چەند هاوڵاتیەكە دەربارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی 12 ی ئایار.
بەشێكی تر لە هاوڵاتیانی هەرێم داوادەكەن, بزوتنەوەی گۆڕان و هێزە هاوپەیمانەكانی كە بەرەی خەڵك و چاكسازیان گرتوەتە بەر، نابێت لەسەر دەنگی دەنگدەرانیان سازش بكەن و هەموو بژاردەكان بۆ گێڕانەوەی دەنگە دزراوەكان بەكاربێنن.
بەشێكی تر لە هاوڵاتیانی هەرێم پرسیاری ئەوە دەكەن, چ لۆجیك و عەقڵێك باوەڕ بەوە دەكات لە دوای فرۆشتنی خاك و چارەكە موچە پارتی و یەكێتی دەنگەكانیان زیاد بكات!
لە دوای راگەیاندنی ئەنجامی ساختەی هەڵبژاردنەكان شەش لایەنی سیاسی لە هەرێم جوڵە سیاسی و دیبلۆماسییەكانیان گرتوەتەبەرو وەك خۆیان دەڵێن: سەرەڕای دزینی بودجەو موچەی خەڵك و داهاتی هەرێم دزینی دەنگ و ئیرادەشیان قبوڵناكەن.
خوێندراوەتەوە761