کوردستان

هەڤاڵ ئەبوبەكر بانگەوازێكی بەپەلە ئاڕاستەی كۆمسیۆن دەكات

هەڤاڵ ئەبوبەكر: ئەنجامە بەراییەكان گومانی لای هەموو قەوارەكان دروستكرد‌ووە

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، رایدەگەیەنێت، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكان گومان ‌و ناڕاستی لای هەموو قەوارە سیاسیەكان دروستكردوە‌و داوای بەدواداچو‌ون لە كۆمسیۆن دەكات.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، بانگەوازێكی بەپەلەی ئاڕاستەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق كردوە‌و رایگەیاندو‌وە، لەبری ئەوەی هەڵبژاردنەكان ئارامی ‌و ئاسایش بێننە كایەوە، بونەتە مایەی تێكدانی ئاسایش ‌و ئارامی خەڵك ‌و قەوارە سیاسیەكان لە پارێزگاكەدا.

پارێزگاری سلێمانی، ئاماژەی بەوەكرد‌ووە لە رۆژانی رابردو‌و هەموو نیگەرانی ‌و ناڕەزایی ‌و زانیارییەكانیان گەیاند‌ووەتە سەرۆك ‌و ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ‌و بەڵێنی چارەسەری یاساییانەی ئەم پرۆسەیان داوە.

داوا لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دەكات بەخێرایی ئەم بابەتە یەكلابكاتەوە‌و گومانەكان بڕەوێنێتەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە193