کوردستان

هەولێر: سەركردەی یەكەمی شەش لایەنی سیاسی كۆبونەوە

شەش لایەنی سیاسی هەرێم: ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عێراق رەت دەكەینەوە‌

شەش لایەنی سیاسی هەرێم: ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عێراق رەت دەكەینەوە
شەش لایەنی سیاسی هەرێم: لەهەڵبژاردنەكەدا دەنگ و ئیرادەی خەڵك دزراوە
شەش لایەنی سیاسی هەرێم داوادەكەین هەڵبژاردن دووبارەبكرێتەوە 
شەش لایەنی سیاسی هەرێم: داوادەكەین لایەنی نێودەوڵەتی چاودێری هەڵبژاردنەكە بكات
شەش لایەنی سیاسی هەرێم: ئامانجمان بەرگریكردنە لە دەنگی خەڵك 
شەش لایەنی سیاسی هەرێم:هەموو رێكارەكان بۆ گێڕانەوەی دەنگەدزراوەكانمان دەگرینەبەر


شەش لایەنی سیاسی هەرێمی كوردستان ئەنجامی هەلبژاردنە پەرلەمانیەكەی عێراق رەتدەكەنەوە و  داوای دووباركردنەوەی هەڵبژاردن لە ژێر چاودێری لایەنی نێودەوڵەتیدا دەكەن.

بەمەبەستی هەڵوێست وەرگرتن لەبەرامبەر دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عێراق و ئەو پێشێلكاریانەی لە پرۆسەكەدا ئەنجامدراون، سەركردەی یەكەمی بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری و یەكگرتووی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی و حزبی شیوعی كوردستان لەهەولێر كۆبونەوە.

لەبەیاننامەیەكی هاوبەشیشدا هەرشەش لایەنەكە بڕیاریاندا ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عێراق لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و كەركوك ڕەتبكەنەوە و تەئكیدیشیان كردوەتەوە هەموو رێكارە یاسایی و مەدەنیەكان  بۆگێرانەوەی دەنگە دزراوەكانیان دەگرنەبەر.

هەروەك داواشیانكرد، هەڵبژاردن لەو ناوچانە لەژێر چاودێری لایەنی نێودەوڵەتیدا دووبارە بكرێتەوە و داواشیان لەكۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كردوە وەڵامی داواكاریەكانیان بداتەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە763