کوردستان

كەركوك: دژە تیرۆری عێراق ژماریەك هاوڵاتی بریندار دەكات

كەركوك: پێكهاتە جیاوازەكان بەرامبەر هاككردنی دەنگەكانیان نارەزایی دەردەبڕن

لە بەرامبەر هاككردنی سیستەمی دەنگدان پێكهاتە جیاوازەكانی كەركوكیش ناڕازین لە دەرئەنجامەكان.

ئەمڕۆ سێشەممە بە مەبەستی ناڕەزایی دەربرین و رەت كردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن، پێكهاتە جیاوازەكانی كەركوك خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوا دەكەن كۆمسیۆن رێگە بەو خڕوقاتەی كە لە كەركوك ئەنجام دراوە نەدات و تێنەپەڕێت.

خۆپیشاندەران ویستیان بچنە بەردەم ئۆفیسی كۆمسیۆنی كەركوك، بەڵام لەلایەن دژە تیرۆری عیراقیەوە بە مەبەستی بڵاوە پێكردنیان تەقەیان لێكراو بەو هۆیەوە ژماریەك خۆپیشاندەر بریندار بوون.

ئەمەش لە كاتێكدایە شەش لایەنی سیاسی لە هەرێمی كوردستان بەهۆی دزیكردن لە دەنگەكانیان بە شێوازێكی سیستەمازیكراو لەلایەن دوو لایەنی سیاسی و بە ئاگاداری یەكترو بردنی دەنگەكان بۆخۆیان و شاگردێكیان، داوای دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن دەكەن، بە بەشداری چاودێرانی نێودەوڵەتی.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە4624