هەولێر: شهش لایەنی سیاسی لەسەر ئاستی باڵا كۆدەبنەوە
ئەمڕۆ سەركردەی شهش حیزبە ناڕازییەكەی هەرێم لە هەولێر كۆدەبنەوە
ئەمڕۆ سەركردەی شهش حیزبە ناڕازییەكەی هەرێم لەبارەی ئەنجامی ئەنجامی هەڵبژاردنەكەوە كۆدەبنەوە.
بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەركردەی یەكەمی هەریەك لە گۆڕان، كۆمەڵ، یەكگرتوو، هاوپەیمانی، شیوعی و بزوتنهوهی ئیسلامی لە شاری هەولێر كۆببنەوەو تاوتوێی ئەنجامە ساختەكارییەكەی هەڵبژاردنی 12ی ئایار بكەن.
هەریەك لەو حیزبانە ئەنجامی هەڵبژاردنەكەیان لەسەرتاسەری هەرێم رەتكردەوەو تەئكیدیان لەوە كردەوە، دەسەڵات لە سلێمانی و هەولێر ئەنجامی دەنگدانەكەی ساختەكردووەو بێباكانە دەنگ و ئیرادەی خەڵكیان گۆڕیوە بۆ بەرژەوەندی خۆیان.
خوێندراوەتەوە4580