کوردستان

كۆمەڵی ئیسلامی: بەپێی بەدواداچونەكانمان 5 كورسیمان بەدەستهێناوە

كۆمەڵ: یەكێتی ‌و پارتی سەدان هەزار دەنگی لایەنەكانیان بۆ خۆیان ئەژمار كردوە‌

كۆمەڵ: یەكێتی ‌و پارتی سەدان هەزار دەنگی لایەنەكانیان بۆ خۆیان ئەژمار كردوە
كۆمەڵ: لەگەڵ دۆستەكانمان هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئاشكراكردنی ئەنجامە راستەقینەكان


كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت، دەنگەكانیان دەستكاری كراون ‌و بەپێی بەدواداچونەكانیان بایی پێنج كورسی دەنگیان هێناوە.

ژوری هەڵبژاردنی كۆمەڵی ئیسلامی، لەراگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات كە هەردوو لایەنی  دەسەڵات بە پەنابردن بۆ هەموو جۆرە ساختەكارییەك و بە تایبەتیش پرۆگرامكردنی ئامێرەكانی دەنگدان، ئەنجامە ڕاستەقینەكانی هەڵبژاردنیان شێواندوەو  سەدان هەزار دەنگی لایەنەكانی دیكەیان بۆ خۆیان ئەژمار كردوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "لیستی كۆمەڵ، توانیویەتی لە هەرسێ‌ پارێزگاكەی هەرێم، بە هەڵەبجەی شەهیدیشەوە، (200) هەزار دەنگ بەدەستبهێنێت و (5) كورسیی لەو دوو پارێزگایە مسۆگەر بكات".

راگەیەنراوەكەدا جەختدەكاتەوە لەوەی كۆمەڵی ئیسلامی، بە هاوكاریی هێز و قەوارە هاوپەیمان و دۆستەكانی، هەموو توانا پیشەیی و یاسایی و هونەرییەكانی خۆی خستۆتە كار بۆ پارێزگارییكردن لە دەنگەكانیان و ئاشكراكردنی ئەنجامە ڕاستەقینەكانیان.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1068