هەرێم؛ بەرپرسەكانی یەكێتی پێش هەڵبژاردن دانیان بەوەدا ناوە كە شكست دەهێنن
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی: جەماوەرمان نەماوە
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی: جەماوەرمان نەماوە
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: 18 كورسیەكەمان ناهێنینەوە
وتەبێژی یەكێتی پێش هەڵبژاردن: تەزویر دەكەین
بەرپرسەكانی یەكێتی پێش هەڵبژاردن دانیان بەوەدانا كە دەنگەكانیان كەم دەكات، وتەبێژی ئەو حزبەش پێش بەرێوەچوونی پرۆسەكە دەڵێت تەزویر دەكەن، بەپێی زانیاریەكانی KNN دوورۆژ پێش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی راپۆرتێكی نهێنی ئاراستەی مەكتەبی سیاسی حیزبەكەی كردووە و دەڵێت یەكێتی دەنگەكانی زۆر كەم دەكات..
خەڵكی كوردستان گوێ لەسەركردەكانی یەكێتی بگرن، كە پێش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران چۆن بە بێ ئومیدیەوە باسی دۆخی حزبەكەیان دەكەن.
مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبەش دەڵێت جەماوەریان نەماوە، دەشڵێت تەنانەت خودی خۆشی وەك جاران گەرم و گوڕی بۆ یەكێتی نیە..
جەعفەر مستەفاش كە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیە دەڵێت ئەگەر لە بەر ئیلتیزامی حزبی نەبوایە دەنگی بەو حزبە دەدا كە خزمەتی بكات..
ئێوە گوێ لە سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی بگرن چۆن بە ئاشكرا دەڵێت تەزویر دەكەن.
حەمەی حەمە سەعید ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیش دەڵێت ترسیان هەیە 18 كورسیەكەی پەرلەمانی كوردستانیش نەهێننەوە.
بەپێی زانیاریەكانی KNN رۆژی چوار شەممە و دوو رۆژ پێش هەڵبژاردنەكەی ئەنجومەنی نوێنەران، شۆرش ئیسماعیل لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردن راپۆرتێكی نهێنی ئاراستەی ماڵی تاڵەبانی كردووە و تێیدا رایگەیاندووە دۆخی یەكێتی زۆر خراپە و دەنگەكانیان هەڵدەوەرێت، شۆرش ئیسماعیل لە راپۆرتەكەیدا راشیگەیاندووە دەنگەكانیان ئەوەندە كەم دەكات كە سەركردەكانی یەكێتی ئامادەنابن بەرپرسیاریەتیەكەی هەڵبگرن بەهۆیەوە ترسی پارچەپارچە بوونی یەكێتی هەیە، سەرچاوەكەی KNN دەڵێت: ماڵی تاڵەبانی لە بەرامبەر ئەو راپۆرتەدا بێدەنگیان هەڵبژاردووە و هیچ وڵامێكیان نەداوەتەوە.
خوێندراوەتەوە844