کوردستان

راكان سەعید: 3 رۆژ پێش هەڵبژاردن میمۆری ناوەندەكانی دەنگدان دەرهێنراون

پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت: پێویستە كۆمسیۆن بڕیاری ئەژماركردنی دەستی بدات
راكان سەعید: هۆشداریمان دا لە پرۆگرامكردنی سندوقەكانی دەنگدان لە سلێمانی
راكان سەعید: ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی باڵەكانی حیزبێكی دیاریكراوە


راكان سەعید، پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت داوا لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دەكات دەستبەجێ‌ بڕیاربدات بە ئەژماركردن‌و جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان.

لە بەیاننامەیەكدا راكان سەعید، ئاشكرای دەكات، زیاتر لە مانگێك پێش هەڵبژاردنەكە هۆشداریان داوە لە گواستنەوەی سندوقەكان بۆ سلێمانی بە مەبەستی پرۆگرامكردن‌و سێ‌ رۆژ پێش دەنگدانیش میمۆریەكان لە ناوەندەكانی دەنگدان دەرهێنراون، بەڵام كۆمسیۆن گوێی بە هۆشدارییەكەیان نەداوە.

پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت دەڵێت: راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن كارەساتەو پێویستە كۆمسیۆن دەستبەجێ‌ بڕیار بدات بەجیاكردنەوەو ئەژماركردنی دەستی دەنگەكان.

راكان سەعید، ئاماژەی داوە، بەوەی ئەنجامەكان تەواو جیاوازە لەگەڵا واقیعی دیمۆگرافی پێكهاتەكان‌و دەنگەكان لەبەرژەوەندی باڵەكانی حیزبێك یەكلا كراوەتەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە8031