جەبار ئەمین: ئەو لایەنانەی سكاڵاو گازندەیان هەیە دوو بژارەیان لەبەردەمدایە
جەبار ئەمین: لە پرۆسەی دەنگدان گرنگتر ژماردنی دەنگەكانە
جەبار ئەمین: پێویستە كۆمسیۆن گومانی لایەنە ناڕازییەكان نەهێڵێت
جەبار ئەمین: بژارەكان خۆپیشاندان یان بایكۆتی بەشدارییە لە پەرلەمانی عێراق
بە رای چاودێرێكی نێودەوڵەتی ساختەكاری لە ئەژماركردنی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كراوەو، دەڵێت: راستە پرۆسەی دەنگدان بە باشی بەڕێوەچووە، بەڵام لەوەگرنگتر ژماردنی دەنگەكانە.
جەبار ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی سویدو چاودێری نێودەوڵەتی لە هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایار بە دەنگی كوردی رادیۆی ئەمریكای راگەیاند: پێویستە كۆمسیۆن پەلە بكات لە رەواندنەوەی گومانی دەنگدەرانو لایەنە سیاسییەكان لەمەسەلەی ساختەكاریی لە ژماردنی دەنگەكان.
ئەمین پێی وایە، لەو روەوە كۆمسیۆن دەتوانێت ژمارەیەك سندوقی دەنگدان بە نمونە وەربگرێتو لەسەر ئەو بنچینەیە هەڵوێستی خۆی لە مەسەلەی ساختەكاری لە ژماردنی دەنگەكاندا رابگەیەنێت.
بەوتەی ئەم چاودێرە نێودەوڵەتییە، ئەو لایەنانەی سكاڵایان لەسەر ساختەكاری لە ژماردنی دەنگەكاندا دوو بژارەیان لەبەردەمدایە، كە ئەوانیش خۆپیشاندانە لە دژی ئەو غەدرەی لێیان كراوە یان بایكۆتی بەشداریكردنە لە پەرلەمانی عێراق.
خوێندراوەتەوە16854