کوردستان

پێنج فراكسیۆنی پەرلەمانی داوای بەهاناوە هاتنی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەن

پێنج فراكسیۆنەكە: هەموو رێكارێكی یاسایی و مەدەنی و جەماوەری دەگرینەبەر
برزۆ مەجید: درەنگ یان زوو دەسەڵات باجی ئەم پێشێلكارییە گەورەیە دەدات

پێنج فراكسیۆن لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنن، سازش لەسەر دەنگەكانیان ناكەن و هەموو رێكارێكی یاسایی و مەدەنی و جەماوەری بۆ ئەو مەبەستە دەگرنەبەر.

هەریەك لە فراكسیۆنی گۆڕان، كۆمەڵ، بزوتنەوە، یەكگرتو‌وی ئیسلامی و شیوعی لە پەرلەمانی كوردستان هەڵوێستی خۆیان لەبارەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنەوە راگەیاند و تەئكیدیان كردەوە سازش لەسەر ئەو دەنگە سووتاوانە ناكەن.

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕانیش دەڵێت: دەسەڵات لەبری ئەوەی پەند لە شكستەكانی رابردووی وەربگرێت، پێشێلكاری ئاشكراو گەورەی ئەنجامداوە. تەئكیدی لەوەشكردەوە، دەسەڵات باجی ئەم پێشێلكارییە دەدات.

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵیش داوا لە خەڵكی كوردستان دەكات، لە پرۆسەی دەنگدان سارد نەبنەوە تا دەسەڵات مەرامەكانی بۆ نەچێتە سەر.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1028